نرخی ئاژەڵ و گۆشت بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزبووەتەوە

07-07-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رێژەی 55%ی ئەو گۆشتەی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندایە بەرهەمی ناوخۆیە و رێژەی 45%یش هاوردە دەکرێت، نرخی گۆشتیش بەراورد بە ساڵی 2021 نزیکەی هەزار دینار بۆ دوو هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک زیاد بووە.
 
نرخی یەک سەر ئاژەڵ لە ساڵی 2022 بەم شێوەیە:
 
- یەک سەر مەڕ: لەنێوان 200 بۆ 300 هەزار دینار.
- یەک سەر بزن: لەنێوان 250 بۆ 300 هەزار دینار.
- یەک سەر مانگا: ملیۆنێک و 200 هەزار بۆ ملیۆنێک و 300 هەزار دینار.
- یەک سەر رەشەوڵاخ: ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بۆ سێ ملیۆن و 500 هەزار دینار.
 
نرخی یەک سەر ئاژەڵ لە ساڵی 2021 بەم شێوەیە بوو:
 
- یەک سەر مەڕ: لەنێوان 200 بۆ 250 هەزار دینار.
- یەک سەر بزن: لەنێوان 230 بۆ 270 هەزار دینار.
- یەک سەر مانگا: یەک ملیۆن بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار.
- یەک سەر رەشەوڵاخ: ملیۆنێک و 300 هەزار دینار بۆ سێ ملیۆن دینار.
 
رێژەی 55%ی گۆشتی هەرێمی کوردستان لە ناخۆوە دابیندەکرێت، رێژەی 45%یش لە دەرەوە هاوردە دەکرێت. هاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەپێی پێداویستیی مانگانەی پارێزگاکان پێشکێش دەکرێت و بە نزیکی بەم شێوەیە:
 
پارێزگای هەولێر: 3000 سەر ئاژەڵ.
پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە: 3000 سەر ئاژەڵ.
پارێزگای دهۆک: 2000 سەر ئاژەڵ.
 
نرخی گۆشتی سوور لە ساڵانی 2021 و 2022دا
 
- لە پارێزگای سلێمانی لە ساڵی 2021 نرخی کیلۆیەک گۆشت 12 بۆ 14 هەزار دینار بووە، ئێستا 17 بۆ 18 هەزار دینارە.
 
- لە پارێزگای هەولێر لە ساڵی 2021 نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لە 13 بۆ 15 هەزار دینار بوو، ئێستا 17 هەزار دینارە.
 
- لە پارێزگای دهۆک لە ساڵی 2021 نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لە 12 بۆ 15 هەزار دینار بوو، ئێستا 16 بۆ 17 هەزار دینارە.
 
- لە پارێزگای هەڵەبجە لە ساڵی 2021 نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لە 13 بۆ 14 هەزار دینار بوو، ئێستا 16 بۆ 18 هەزار دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رۆب یێتن، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا

گەنجترین سەرۆکوەزیرانی ئەورووپا پشتیوانی کوردە

سێ هەفتەیە لە هۆڵەندا حکومەتێکی نوێ بە سەرۆکوەزیرایەتیی (رۆب یێتن) دەستبەکار بووە. ئەمە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران.