کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان [لای راست] لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران.
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامى و سەقامگیری و هاتنهديى ئاشتى له ناوچهكهدا كردهوه.
ئەمڕۆ هەینی. 24-4-2026، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا: لە پەیوەندییەکەدا، هەردوولا بیروڕایان دەربارەی دوايين پێشهاتهكانى دۆخى ناوچەکە گۆڕییەوە، ههروهها جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامى و سەقامگیری و هاتنهديى ئاشتى له ناوچهكهدا كردهوه.
باس لەوەش کراوە: پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی ديكهى پهيوهندييه تهلهفۆنييهكهيان بوو.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی چەند جارێک قسەیان کردووە و پرسی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و چارەسەری قەیرانەکان لە پێشەوەی گفتوگۆکانیان دا بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ