دکتۆر ئالان فەرەیدوون ئازاد کرا

07-07-2023
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە سکرتاریەتی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دکتۆر ئالان فەرەیدوون بەهۆی ئەوەوە دەستگیر کرابوو کە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیەوە وێنەی کاروانێکی هێزەکانی کۆماندۆی گرتبوو. گوتیشی، ئێستا ئازاد کراوە و دۆسیەکەی دراوەتە دادگە.
 
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، دکتۆر ئالان دانی بەوەدا ناوە کە وێنەی بارەگای کۆماندۆی گرتووە، بۆیە دادوەر لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەیدا دەکات.
 
ئەو سەرچاوەیەی سکرتاریەتی یەکێتی کە نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە گوتیشی، هۆکاری گرتنەکەی پەیوەندی بەوەوە هەیە، وێنە و ڤیدیۆی کاروانی ئۆتۆمێلەکانی کۆماندۆی گرتووە لە سیتەک و ناردوویەتی بۆ سەرچاوەی نادیار، وێنە و ڤیدیۆکان لە نێو مۆبایلەکەیدا هەبووە و دانی پێدا ناوە، دادوەر بە کاتی ئازادی کردووە، بەڵام دۆسیەکەی کراوەیە.
 
د. ئالان فەریدوون شەوی رابردوو لە سلێمانی دەستگیر کرا و ئەمڕۆ هەینی، 07-07-2023، ئازاد کرا. د. ئالان فەرەیدوون، برای ئاسۆ فەرەیدوون، ئەندامی پەرلەمانی عێراقە لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
 
کەسێکی نزیک لە ماڵباتەکەی د. ئالان فەرەیدوون بە رووداوی گوت، لەلایەن هێزێکی ئەمنی لە شاری سلێمانی دەستگیرکراوە و لە "بارەگای هێزەکانی 70" دەستبەسەر بووە.
 
ئەمڕۆ هەینی کەسێکی نزیکی ماڵباتی د. ئالان فەرەیدوون، مامۆستای زانکۆ و سەرۆکی پێشووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداو گوت: "دوێنێ د. ئالان لە پرسەیەک بووە لە سیتەک و لە کاتی گەڕانەوە و دەرچوونی لە تونێلی ئەزمڕ بەرەو سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکانی دژەتیرۆر و کۆماندۆ پێش و پاشیان لێگرتووە و دەستگیریان کردووە."
 
بە گوتەی ئەو کەسە، د. ئالان کە بە ناونیشانی پرۆفیسیۆر ئێستا مامۆستای زانکۆی سلێمانییە، هیچ پۆستێکی حیزبی و حکومی نییە.
 
ماڵباتی د. ئالان دەڵێن هەوڵی زۆریانداوە بۆ ئەوەی هۆکاری دەستگیرکردنەکە بزانن، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان بەدەستنەهێناوە و تەنیا لەوە دڵنیابوونەتەوە، کە لە فەرماندەیی هێزەکانی 70ـی یەکێتی کە چەند هێزێكی دیکەشی تێدان، دەستبەسەرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.