کارمەندی یەکێک لە شاری یارییەکان لە هەولێر لەکاتی رزگارکردنی منداڵێکدا گیانی لەدەستدا

07-07-2023
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
هێمن کەرەم، ئەو گەنجەی لە هەولێر ئاسن بەر سەری کەوت و گیانی لەدەستدا
هێمن کەرەم، ئەو گەنجەی لە هەولێر ئاسن بەر سەری کەوت و گیانی لەدەستدا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کارمەندی یەکێک لە شاری یارییەکانی هەولێر لەکاتی رزگارکردنی منداڵێکدا کە گیری خواردبوو، ئاسنێکی بەسەردا کەوت و گیانی لەدەستدا.
 
رووداوەکە کاژێر 22:00ـی ئەمشەو روویدا؛ شاری یارییەکە لە یەکێک لە مۆڵەکانی نێو هەولێرە و گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ کە ماوەی سێ رۆژ بووە وەکو کارمەند وەرگیرابوو، ویستوویەتی منداڵێک کە لەنێو یەک لە یارییەکاندا گیری خواردبوو، رزگار بکات، بەڵام لەو کاتەدا ئاسنێک بەر سەری دەکەوێت و تووشی خوێنبەربوون دەبێت.
 
ئەو کارمەندە ناوی هێمن کەرەم و خوێندکاری کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری – بەشی ژمێریاریی زانکۆی سەڵاحەدین بوو؛ دوای برینداربوونی گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام گیانی لەدەستدا و ئێستا تەرمەکەی لە دادپزیشکی هەولێرە.
 
کەسوکاری ئەو گەنجە لە دەڤەری بارزانەوە بەڕێکەوتوون و هەر ئەمشەو نیازیان هەیە تەرمەکەی لە دادپزیشکی هەولێر وەربگرنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ زێدی خۆی و لە کۆمەڵگەی وڵاتژێری و بەخاکی بسپێرن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.