دوو ئەندامی حیزبی دیموکرات لە هەڵشۆ دەکوژرێن

07-07-2023
سۆران حوسێن
وێنەی هەردوو ئەندامەکەی دیموکرات
وێنەی هەردوو ئەندامەکەی دیموکرات
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسێکی باڵای حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایدەگەیێنێت، ئەندامێکیان "خیانەت"ـی کردووە و دوو ئەندامی دیکەیانی لە سەیرانگەی هەڵشۆ کوشتووە.
 
رۆژی هەینی 7ـی تەمموزی 2023، سەرچاوەیەکی باڵا لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: درەنگی شەوی رابردوو سێ ئەندامیان چوونەتە سەیرانگەی هەڵشۆ و لەوێ یەکێکیان خیانەتی کردووە و دوو ئەندامی دیکەی "شەهید کردوون."
 
لوقمان ئاجی ناسراو بە لوقمان گەرگوولی و عادل موهاجر، ناسراو بە سەرباز چاوشین، ئەو دوو ئەندامەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانن کە کوژراون. بەرپرسەکەی دیموکرات گوتی: "ئەو کەسەشی کوشتوونی ئەندامی خۆمان بووە."
 
دەگوترێت بکوژی دوو ئەندامەکە هەڵاتووە بۆ ئێران، بەڵام بەرپرسەکەی دیموکرات گوتی: "ئێمە دڵنیانین هەڵاتبێت بۆ ئێران و رەنگە هەر لە ناوچەکەدا خۆی شاردبێتەوە".
 
سەیرانگای هەڵشۆ دەکەوێتە سنووری قەڵادزێ لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین؛ تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە لەسەر رووداوەکە هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.
 
لەوبارەیەوە، ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو دوو ئەندامەیان "بە پیلانێکی لەپێشدا داڕێژراو لەلایەن رژێمی ئێرانەوە تیرۆرکراون." 
 
ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران داوا لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات بەرامبەر بە ئەو "هەوڵەی ئێران" هەڵوێست بنوێنن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.