پیاوێک لە تورکیا هاوژین، کچ و نەوەیەکی دەکوژێت

07-07-2024
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پیاوێک لە پارێزگای مەلەتیی باکووری کوردستان هاوژین، کچێک و نەوەیەکی خۆی کوشت. رووداوەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی گوڤەچلی سەر بە شارۆچكەی ئارگوڤان روویدا. 
 
پیاوێكی تەمەن 61 ساڵ بە ناوی عیسمەت بوداک لە ماڵەکەی خۆیدا سۆنگول بوداکی تەمەن 64 ساڵی هاوژینی، جانسو ئاسڵانی تەمەنی 33 ساڵی کچی و بولوم ئاسڵانی تەمەن 5 ساڵی نەوەی بە چەک کوشت. دواتر بە هەمان چەک هەوڵیدا خۆی بکوژێت. 
 
لەگەڵ بیستنی دەنگی تەقە، هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە ئاگادار کرانەوە. تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمە تیمی تەندروستییان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کرد. 
 
بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان، پار لە باکووری کوردستان و تورکیا سێ هەزار و 773 شەڕ و رووداوی تەقەکردن تۆمارکراون و لەو رووداوانەشدا دوو هەزار و 318 کەس گیانیان لەدەستداوە، سێ هەزار و 820 کەسیش بریندار بوون؛ 763 لەو شەڕ و تەقەکردنانە لە باکووری کوردستان بوون، بەهۆیانەوە 483 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 63 کەسیش بریندار بوون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.