رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە نوێترین راگەیێندراویدا دەڵێت، ژمارەی ئەو سەربازانەی لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بە گازی میسان مردوون، بۆ 8 کەس بەرزبووەتەوە.
ئێوارەی رۆژی 6ی تەممووزی 2025، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەێیندراوێکدا مردنی 5 سەربازی هێزەکانی لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بەهۆی کاریگەریی گازی میسانەوە راگەیاند.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەممووز، وەزارەتەکە لە راگەیێندراوی دووەمیدا گوتی، ژمارەی ئەو سەربازانە بۆ 8 سەرباز بەرزبوونەتەوە.
پەکەکە لە مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە ئاگربەستی تاکلایەنەی راگەیاندووە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی تورکیا تاوەکو دوو مانگ بەر لە ئێستا لە بۆردوومان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بەردەوام بوو.
ئێستاش هێزەکانی تورکیا لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستانن.
بەپێی میدیای تورکیا، رۆژی 6ی تەممووز، هێزێک کە لە 19 سەرباز پێکهاتبوو، بۆ دۆزینەوەی تەرمی سەربازێکیان بەناوی مەلیح بۆزکوڕ، کە رۆژی 28ی ئایاری 2022 بە دەستی پەکەکە کوژرابوو و تەرمەکەشی لە دەستی پەکەکە بوو، چوونە نێو ئەشکەوتێک.
لە ئەشکەوتەکەدا گازی میسان هەبووە و ئەوەش هۆکاری مردنی سەربازەکان بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ