رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆبووەوە و گوتی: هەرێمی کوردستان پابەندە بە پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى ديموكراسى، یەکسانی و ئازاديى راده‌ربڕين.
رۆژی دووشه‌ممه 07-08-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ڤۆلکەر تورک، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ و شاندێکی یاوەری كرد.
ڤۆلکەر بە سەردانێکی چوار رۆژە و لەسەر بانگهێشتنامەی حکومەتی فیدراڵی لە عێراقە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌يان كه يه‌كه‌م جاره دێنه عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى مافى مرۆڤ و ئازادييهكان، زه‌مينه‌ى كار و چالاكيى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ئازاديى راگه‌ياندن و رادهبڕين و كارى رۆژنامه‌ڤانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌ت و كێشه‌كانى تاوتوێ كران.
كۆميسیارى باڵاى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانى مرۆڤ باسی له به‌رنامه و ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى کرد و چه‌ند سه‌رنج و تێبينييه‌كى لەبارەی هه‌ندێک له بواره‌كانى دۆخى مافى مرۆڤ، پرسى ئازادييهكان، كارى رێكخراوه مه‌ده‌نييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو.
لاى خۆيه‌وه، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ئه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى به "گرنگ" له قه‌ڵه‌م دا، پابه‌نديى هه‌رێمى كوردستانى به پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى ديموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادييهكان و ئازاديى راده‌ربڕين و يه‌كسانى و دادپەروهرى دووپاتكرده‌وه.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواى كرد دامه‌زراوه‌كانى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى تايبه‌ت به‌و بوارانه، وه‌ك هاوبه‌شێك هاوكارى و يارمه‌تى پێشكێش به لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، به‌تايبه‌تى كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان له قۆناخى راگوزهردان و پێويستييان به يارمه‌تى و پشتگيرى هه‌يه بۆ بره‌ودان به‌و بوارانه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ