پەرلەمانتارێکی کوردستان بە مووچەی پێنج مانگی قەرزی ژمارەیەک فەرمانبەر دەداتەوە

07-08-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا مووچەی پێنج مانگی بە جارێک لە قەرزی ئەو کەسانە بداتەوە، کە قەرزداری دووکانەکانن و  بڕیاریداوە سەرجەم مووچەی پەرلەمانتارییەکەی ببەخشێت.
 
محەممەد فەیسەڵ برادۆستی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (رووداو)ی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی مووچەی فەرمانبەران ماوەی سێ مانگ دواکەوت، بەشێکیان لەو ماوەیەدا کاڵا و خۆراکیان لە دووکانەکان بە قەرز هێناوە، بۆیە بڕیاریدا قەرزی ئەو کەسانە بداتەوە.
 
ئەو پەرلەمانتارە گوتی: "لە رێگەی تیمەکەمەوە سەردانی ژمارەیەک دووکان و مارکێتمان کرد لە باڵەکایەتی و سنووری قەزاکانی سۆران، چۆمان، سیدەکان و رواندز، لە مووچەی پەرلەمانتارییەکەم قەرزی بەشێک لە قەرزدارەکانمان دایەوە."
 
کۆی مووچەی پێنج مانگی پەرلەمانتاریی محەممەد فەیسەڵ برادۆستی 37 ملیۆن دینار بووە، ئەو گوتی: "نزیکەی 30 ملیۆن دینار لەو مووچەیەم داوەتە قەرزی دووکاندارەکان، ئەوەی دیکەش درایە کەسانی نەخۆش و کرێچی."
 
سەبارەت بە بڕ و شێوازی ئەوە قەرزەی لە جیاتی قەرزدارەکان دەیدەنەوە، محەممەد فەیسەڵ برادۆستی گوتی: "تیمەکانمان کە سەردانی دووکان و مارکێتەکان دەکەن، ناوی کەسانی شایستە لە دووکاندارەکە دەپرسن، ئەگەر قەرزەکەی کەم بوو بۆ نموونە 100 هەزار یان 250 هەزار دینار بوو، سەرجەم قەرزەکەی بۆ دەدەینەوە، بەڵام ئەگەر یەک ملیۆن دینار یان ملیۆنێک و نیو قەرزدار بوو، نیوەی قەرزەکەی دەدەینەوە، پەیوەندیش بە کەسەکە دەکەین کە قەرزەکەی دراوەتەوە."
 
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، تاوەکو ئێستا هەموو مووچەی پەرلەمانتارییەکەی بۆ پڕۆژەی جۆراوجۆری خێرخوازی بەخشیوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.