ئەو منداڵانەی لە دەریاچەی وان مەلەوانی دەکەن قژیان زەرد دەبێت؛ 'هۆکارەکە کیمیاییە'

07-08-2025
سۆران حوسێن
منداڵەکان لە وەرزی هاوین رەنگی قژیان دەگۆڕێت و لە زستان وەکو خۆی لێدێتەوە.
منداڵەکان لە وەرزی هاوین رەنگی قژیان دەگۆڕێت و لە زستان وەکو خۆی لێدێتەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەو منداڵانەی لە وەرزی هاوین لە دەریاچەی وان مەلەوانی دەکەن، قژیان زەرد و کاڵ دەبێت. شارەزایەکی کیمیاش دەڵێت، هۆکاری گۆڕانی رەنگی قژیان، بوونی چەند مادەیەکی کیمیاییە لەنێو دەریاچەکە.
 
مامۆستایەکی بەشی کیمیا لە زانکۆی یوزونجویل دەڵێت، کانزای وەک سۆدە، کالیسیۆم، مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم لە نێو دەریاچەی واندا هەن و کاریگەریی ئەرێنیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە. 
 
خالید دەمیر، مامۆستای بەشی کیمیا لە زانکۆی یوزونجو یل دەڵێت، "گۆڕانی رەنگی قژ شتێکی خراپ نییە، بەپێچەوانەوە باشیشە، بۆچی، چونکە ئەو کانزایانە بۆ مرۆڤ پێویستن و کاریگەرییان لەسەر ئێسک و قژ هەیە. لەنێو قژدا ئەو تاڵانەی مردوون و لەنێوچوون، لەنێودەچن و تاڵی نوێ سەرهەڵدەدەن. بەم شێوەیە قژەکەش رەنگەکەی دەگۆڕێت."
 
ئەو منداڵانەی هەموو ساڵێک دەچنە ئاوەکەوە، لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا راهاتوون و دەڵێن، لە وەرزی زستاندا دووبارە دەگەڕێنەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆیان.
 
جیهاد چکلا، منداڵێکی مەلەوانە و باس لەوە دەکات، "هەر کە قوتابخانەکان دادەخرێن، ئێمە یەکسەر دەچینە نێو ئاوەکە. دوای ئەوەی لە دەریاچەکە دێینە دەرەوە خۆر لە قژمان دەدات و قژمان زەرد دەبێت. دواتر کە قوتابخانەکان دەکرێنەوە، هاوڕێکانمان پێمان دەڵێن قژتان بۆیاخ کردووە. من زستانان رۆناڵدۆم و هاوینانیش دەبمە ئۆسیمین".
 
بە گوتەی پسپۆڕان، ئاوی دەریاچەی وان لە هەمانکاتدا بۆ هەندێک نەخۆشیی پێست وەک سەرچاوەیەکی دەرمانی چارەسەری سرووشتییە؛ هەروەها ئەو کانزایانەی تێیدایە، کە دژی بەکتریان و بۆ نەخۆشیی کەڕوویش چارەسەرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.