رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە دواخستنی دەستپێکی وەزری نوێی خوێندن دەکەن و دەڵێت، 13ـی ئەیلوول یەکەم رۆژی دەوامە.
ئەمڕۆ 7ـی ئەیلوولی 2023، دەنگۆیەک بڵاوبوویەوە کە گوایە دەوامی قوتابخانەکان بۆ 1-10-2023 دواخراوە، لەمبارەیەوە سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، هەواڵی دواخستنی دەوامی ئەمساڵ بنەمای نییە و وەکو پێشتر وەزارەتەکەیان پلانی داناوە، 13ـی ئەیلوول یەکەم رۆژی دەوام دەبێت لە هەرێمی کوردستان.
دەستپێکردنی دەوامی قوتابخانەکانی ئەمساڵ لەکاتێکدایە، بۆ یەکەم جار بڕیاردراوە هەفتانە لەجیاتی شەش رۆژ پێنج رۆژ دەوام بکرێت.
بڕیارێکی دیکە کە ئەمساڵ دراوە ئەوەیە، مامۆستایان دەتوانن بەگوێرەی وانەکانیان لە قوتابخانەکاندا بمێننەوە و وەکو پێشتر ناچارنین کە تاوەکو کۆتایی دەوام بمێننەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ