رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە ئەمڕۆ بەڵگەفیلمی 'موحسین دزەیی، دیپلۆماتکاری کوردستان' کە لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداوەوە بەرهەم هێندراوە، لە نمایشێکی تایبەتدا لە یەکێک لە سینەماکانی هەولێر پیشانبدرێت.
لە بەڵگەفیلمەکەدا باسی ژیان و خەباتی موحسین دزەیی کراوە، تێیدا هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ د. لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق و چەندین کەسایەتیی سیاسی و کۆمەڵایەتی قسە دەکەن.
پرۆدیوسەری بەڵگەفیلمەکە سیروان رەحیمە و ماوەی زیاتر لە 6 مانگ کاری لەسەر کراوە.
بەڵگەفیلمی 'موحسین دزەیی، دیپلۆماتکاری کوردستان' بڕیارە کاژێر 04:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە یەکێک لە سینەماکانی هەولێر پیشان بدرێت.
لە داهاتوودا بەڵگەفیلمەکە لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆن و پۆرتاڵی تۆڕی میدیایی رووداو بڵاودەکرێتەوە.
موحسین دزەیی، پێشمەرگە و دیپلۆماتکارێکی نێوداری شۆڕشی کوردستانە و کەسێکی نزیکی مەلا مستەفا بارزانی بووە، تاوەکو دوا ساتەکانی ژیان لەگەڵی بووە.
موحسین دزەیی، ساڵی 1932 لە گوندی دووگردکان لە سنووری ناحیەی قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، لە ساڵی 1955 کۆلێژی مافی تەواو کردووە و لە 1963 پەیوەندیی بە شۆرشی ئەیلوولەوە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ