دوو سەرچاوە بۆ رووداو: بڕیارە ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 8 بۆ بەغدا بنێردرێت

07-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، ئامادەکردنی لیستی مووچە لە دوو رۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت و هەر لەم هەفتەیەدا لیستەکە بۆ بەغدا دەنێردرێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 07ـی ئەیلوولی 2025، ئاراز محەممەد شێخ مەمدووح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ''ئامادەکاری بۆ لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول دەستی پێکردووە و لە 11ـی ئابەوە لیستی مووچەی مانگی ئابمان بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ناردووە.''
 
بە گوتەی ئاراز محەممەد شێخ مەمدووح، نزیکەی 200 مامەڵەی خانەنشینان بۆ مانگی ئاب زیاد کراون.
 
بەرپرسێکی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: ''لیستی مووچەی مانگی ئاب تەواو نەبووە و هەندێک وردەکاریی بچووکی ماوە، ئەمشەو تەواو دەبێت و بڕیارە سبەی دووشەممە بۆ ژمێریاریی وەزارەتی دارایی بنێردرێت.''
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسە: ''بڕیارە هەر ئەم هەفتەیە لیستەکە بۆ بەغدا بنێردرێت، تاوەکو لەوێش دەست بە وردبینی بکرێت.''
 
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: ''دوای ئەوەی لیستەکە بۆ وەزارەتی دارایی دەنێردرێت، وردبینیی کۆتایی تێدا دەکرێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەر ئەم هەفتەیە لەلایەن شاندێکی تەکنیکییەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت.''
 
هەولێر و بەغدا بۆ مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران لەسەر رادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە حکومەتی عێراق رێککەوتبوون و مووچەی هەردوو مانگەکەش نێردرا. کۆبوونەوەکان بۆ یەکلاکردنەوەی رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و بەندەکانی دیکە بەردەوامن، بۆ ئەوەی مووچەی مانگەکانی داهاتووش بنێردرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە