لە خەلیفان دوو گەشتیار کەوتنە نێو رووبار و یەکێکیان خنکا

07-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری قەزای خەلیفان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو گەشتیار کەوتوونەتە نێو رووبار و یەکێکیان خنکاوە و ئەوی دیکەش رزگار کراوە.
 
رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران ئەمڕۆ یەکشەممە 07-09-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر بووە، ئەوانەی کەوتوونەتە ئاوەکەوە دوو کەس بوون و یەکێکیان خنکاوە".
 
ئەو گەشتیارەی خنکاوە، عەرەبە و گەنجێکی تەمەن 25 ساڵە.
 
تەرمی قوربانییەکە براوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خەلیفان، بڕیارە دواتر ببرێتە دادپزیشکیی سۆران و پاشان رادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە.
 
دوێنێش لە سنووری قەزای چۆمان لە ئیدارەی سۆران، منداڵێک لە ئاودا خنکا.
 
ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 9 کەس لە ئاودا خنکاون.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی رووداو، ئەم ساڵ تاوەکو 05ـی ئاب، لە هەرێمی کوردستان 49 کەس لە ئاودا خنکابوون، 23 لە پارێزگای هەولێر، 19 لە پارێزگای دهۆک، لە پارێزگای سلێمانی پێنج کەس و لە هەڵەبجەش دوو کەس خنکابوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە