کۆمیسیۆن 62 ناوەندی دەنگدان بۆ رووماڵی میدیا دیاری دەکات

07-10-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارە و ناوی ئەو ناوەندانەی بڵاوکردەوە کە دەزگاکانی راگەیاندن دەتوانن لەکاتی دەنگدانی تایبەت و گشتیی رووماڵی هەڵبژاردنی تێدا بکەن.
 
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی کە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردووەتەوە، 62 ناوەند لە سەرجەم ئەو پارێزگایانەی کە دەنگدانی تایبەت و گشتییان تێدا دەکرێت، بۆ راگەیاندنەکان دیاریکراوە کە دەتوانن رووماڵی تێدا بکەن.
 
ئەمڕۆ 7ـی تشرینی یەکەمی 2024، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "تاوەکو ئێستا ئەم خشتەیە لەبەردەستمانە، بەڵام نازانین ئایا لە داهاتوودا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران گۆڕانکاری تێدا دەکات یان نا."
 
زۆرترین ناوەندی دیاریکراو بۆ دەزگاکانی راگەیاندن لە پارێزگای هەولێرن و یەک ناوەندی دەنگدانیش لە هەریەکە لە پارێزگاکانی سەلاحەدین، دیالە، واست، نەینەوا و ئەنبار دەبێت لەکاتی دەنگدانی تایبەت دا.
 
خشتەکەی کۆمیسیۆن بەم شێوەیە:
 
سنووری پارێزگای هەولێر
 
26 ناوەند
دەنگدانی تایبەت: 10 ناوەند
دەنگدانی گشتی: 16 ناوەند
 
سنووری پارێزگای سلێمانی
 
16 ناوەند
دەنگدانی تایبەت: چوار ناوەند
دەنگدانی گشتی: 12 ناوەند
 
سنووری پارێزگای دهۆک
 
9 ناوەند
دەنگدانی تایبەت: یەک ناوەند
دەنگدانی گشتی: 8 ناوەند
 
 
سنووری پارێزگای هەڵەبجە
 
 دوو ناوەند
دەنگدانی تایبەت یەک ناوەند
دەنگدانی گشتی: یەک ناوەند
 
لە پارێزگای بەغدا 3 ناوەند دەبێت کە هەرسێکیان بۆ دەنگدانی تایبەتە.
 
لە هەریەکە لە پارێزگاکانی سەلاحەدین، دیالە، واست، نەینەوا و ئەنبار، یەک ناوەند کە بۆ دەنگدانی تایبەت تەرخان کراوە، دەزگاکانی راگەیاندن دەتوانن رووماڵیان تێدا بکەن.
 
بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە لە 20ـی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بەڕێوەدەچێت، حەوت هەزار و 607 وێستگە، هەزار و 437 بنکە بۆ دەنگدانی گشتیی و تایبەت دیاریکراون.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین بۆ زێدی خۆیان. وێنە: AFP

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: 839 خێزانی کورد گەڕاونەتەوە عەفرین و هاوکارییان دەکەین

ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، لە رێگەی لیژنەوە پێشوازی لەو هاونیشتمانیانە دەکەن دەگەڕێنەوە عەفرین و تاوەکو ئەمڕۆ 4,100 کەس گەڕاونەتەوە. دەشڵێت، بەشێک لە عەرەبی هاوردە ماڵی کوردان چۆڵ ناکەن.