لە سلێمانی ژنێک کوژرا و پۆلیس بکوژەکەی دەستگیرکرد

07-10-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد؛ گوتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت: "بکوژ لەگەڵ هاوڕێیەکی ویستوویەتی تەرمی ژنەکە فڕێ بدەن."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی 10ـی 2025، رائید سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت: "شەوی ڕابردوو هێزەکانمان لە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانی ئاگادار کرانەوە؛ دەستبەجێ مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لەلایەن تیمەکانی بەڵگەی تاوان هێڵکاریی بۆ شوێنی تاوانەکە کرا."
 
بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، "بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت ژنەکە لەلایەن هاوژینەکەی خنکێندراوە."
 
دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتی: "بکوژ پەیوەندی بە هاوڕێیەکی خۆیەوە کردووە و ویستوویەتی یارمەتی بدات تاوەکو تەرمەکەی فڕێ بدەن؛ بەڵام هاوڕێیەکەی ئەمەی لەگەڵ نەکردووە و پۆلیس گەیشتووەتە سەریان."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، ژنەکە لە دایکبووی 1999یە، تۆمەتباریش ناوی (س، ف، ح)ـە و لەدایکبووی 1996ـە. 
 
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوە؛ لەلایەن نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی کوشتن، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.