لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کرماشان 4 کەس گیانیان لەدەستدا

07-10-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان 4 کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
 
رووداوەکە رۆژی سێشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2025 لەسەر رێگەی کرماشان - روانسەر لە پارێزگای کرماشان روویداوە.
 
مەسعود قەلعەسفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگاکە رایگەیاند، رووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پراید و پیژۆ بووە.
 
قەلعەسفیدی ئاماژەی بەوەش کرد، لە رووداوەکەدا 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.
 
بەگوێرەی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024 تاوەکو 21-03-2025، لانیکەم 20 هەزار و 45 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە