کۆبوونەوەی لووتکەی پارتی و یەکێتی دەستیپێکرد

07-11-2023
هیدایەت جان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام دەستیپێکرد. 
 
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی دوو حیزبەکەیە لە چوار مانگی رابردوودا. نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی سەرۆکایەتیی شاندەکان دەکەن. 
 
لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە، پێشتر عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە رووداوی گوتووە، هەردوولا تاوتوێی پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دوای شەڕی غەززە و ئیسرائیل، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی یەکێتی و پارتی دەکەن. 
 
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکدێت لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان؛ مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی، فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، جەعفەر ئێمینکی، پشتیوان سادق، مەحموود محەممەد، ئازاد بەرواری و دڵشاد شەهاب.
 
شاندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پێکدێت لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، سەعدی ئەحمەد پیرە، عیماد ئەحمەد، شاڵاو عەلی عەسکەری، دەرباز کۆسرەت رەسووڵ و رەفعەت عەبدوڵڵا.

 

 
ئەمڕۆ سێشەممە، پێش کۆبوونەوەکە، لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە رووداوی راگەیاند: "هەندێک هەلومەرج و بارودۆخ لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان وا دەخوازێت ئەو دوو لایەنە کۆببنەوە و بگەنە لێکتێگەیشتن بە نموونە شەڕی ئیسرائیل و حەماس کاریگەرییەکەی گەیشتووەتە عێراق و پێویستە گفتوگۆ بکرێت لەبارەی شێوازی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە دەرهاوێشتەکانی ئەو شەڕە."
 
دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 27-09-2023 یەکەم کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتییە.
 
رۆژی دووشەممە، 06-11-2023، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە رووداوی گوت، "بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو ماوەیەی یەکێتی و پارتی ناکۆکییان هەبووە قسە لەسەر رەگەزی ئەو ناکۆکییانە و شێوازی چارەسەرکردنیان دەکرێت".
 
گوتەبێژی یەکێتی گوتیشی: "رێککەوتنی ستراتیجی و رێککەوتنی ساڵی 2019ـەمان هەیە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێ دامەزراوە، ئەم دوو رێککەوتنە و رێککەوتنەکانی دیکەش کۆدەکەینەوە و دەبێ ئەو رێککەوتنانە دەوڵەمەند بکرێن."
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.