چەند پەیامێکی بەپەلە لە نێچیرڤان بارزانییەوە

07-11-2023
رووداو @Rudawkurdish
 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی باش" بووە. هەروەها باسی هەڵبژاردن و هێرشی گرووپە چەکدارەکانی بۆسەر هێزەکانی هاوپەیمانان کرد. 
 
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەکە وەڵامی چەند پرسیارێکی رۆژنامەڤانانی دایەوە. 
 
لە وەڵامی ئەوەی ئایا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت؟ نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: ئەوان وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنیان دیاریکردووە و هیوادارن لە وادەی خۆیدا بکرێت. 
 
لەدوای جەنگی ئیسرائیل و حەماس کە لە 7ـی مانگی رابردوو دەستیپێکرد، گرووپە چەکدارەکان هێزەکانی هاوپەیمانان لە بنکەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەنە ئامانج، شەوی رابردووش بە درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی هەولێر
 
نێچیرڤان بارزانی کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستانە لەبارەی ئەو هێرشانە رایگەیاند، هێرشەکانی سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر پێشهاتێکی زۆر مەترسیدارە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. "داواکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەیە کە نابێت رێگەبدرێت ئەو هێزانەی لە دەرەوەی یاسان کێشە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دروست بکەن."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی گوت کە "ئەو کارانە نە هاوکاریی عێراق دەکات، نە دروستە ئەنجام بدرێن و بەرژەوەندییش لەوەدا نییە کە عێراق بچێتە نێو ئەو کێشانەوە."
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە