مەسرور بارزانی: پێویستە لایەنە سیاسییەکان هاوکار بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە

07-12-2020
بڕوا کیانی @brwakyani
نیشانەکردن خۆپێشاندان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی خۆپێشاندانەکان بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، "حکومەت هەست بە بارگرانی و سەختی ژیانی هاووڵاتیان دەکات و سوپاسی خۆڕاگریشیان دەکات. خۆپێشاندانی ئاشتیانە و شارستانیانەش، بە مافێکی رەوا دەزانێت لە چوارچێوەی یاسادا، بەڵام هەوڵی تێکدان و وێرانکاری جیاوازە لە داوای رەوای خەڵک". 
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان "هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە داراییە سەختەی کە هەرێمی کوردستان و عێراق و دونیای گرتووەتەوە"، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش بەردەوامە لە گفتوگۆ بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان "کە بەداخەوە تاوەکو ئێستا نەیناردووە". 
 
مەسرور بارزانی ئاماژە بەوەش دەکات، "بەداخەوە خەڵکانێک دەیانەوێت بژێوی خەڵک بۆ بەرژەوەندیی شەخسیی خۆیان بەکاربهێنن و بە بیانووی بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان، هەوڵی تێکدان و سووتاندن و ئاژاوەنانەوە دەدەن".
 
پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە نزیکەی هەفتەیەکە خۆپێشاندان لە بەشێک لە شار، شارۆچکە و قەزاکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە، دوێنێ خۆپێشاندان لە پیرەمەگروون گرژی لێکەوتەوە و ئەمڕۆش لە سەیدسادق و چەمچەماڵ و خۆپێشاندەرێک لە چەمچەماڵ کوژرا. 
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دامودەزگە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێ لەگەڵ پاراستنی گیانی گشت هاووڵاتیان، بە خۆپێشاندەرانیشەوە بن. رێگە لە ئاژاوە و پشێوی نانەوە، پەنابردنە بەر تووندوتیژی، تێکدانی شوێنە گشتی و تایبەتی و بارەگاکان بگرن و سەرپێچیکارانيش رووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
 
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە، "ئەم دۆخە سەختە لە دەرەوەی خواست و ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەم نەکەونە ژێر کاریگەریی هەوڵ و پەیامە تێکدەرەکان کە ئامانجیان ئاڵۆزکردن و تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە. هەروەها پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش، هاوکار و یارمەتیدەر بن لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە و پاراستنی ئارامیی و قەوارەی هەرێمی کوردستان، کە ئەرکی هەموومانە". 
 
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
 
لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە داراییە سەختەی کە هەرێمی کوردستان و عێراق و دونیای گرتووەتەوە، لە گەڵ حکومەتی فیدراڵیش بەردەوامە لە گفتوگۆ بۆ دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ، کە بەداخەوە تا ئێستا نەیناردووە، هەرچەندە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەستووردا، هەموو نەرمییەکیشی نواندووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ، کەچی بەداخەوە خەڵکانێک دەیانەوێ بژێوی خەڵک بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆیان بەکاربهێنن و بە بیانووی بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان ، هەوڵی تێکدان و سووتاندن و ئاژاوەنانەوە دەدەن .
 
بێگومان حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەست بە بارگرانی و سەختی ژیانی هاووڵاتییان دەکات و سوپاسی خۆڕاگریشیان دەکات و خۆپێشاندانی ئاشتیانە و شارستانیانەش، بە مافێکی ڕەوا دەزانێت لە چوارچێوەی یاسادا، بەڵام هەوڵی تێکدان و وێرانکاری جیاوازە لە داوای ڕەوای خەڵک، بۆیە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێ لە گەڵ پاراستنی گیانی گشت هاووڵاتییان ، بە خۆپێشاندەرانیشەوە ، ڕێگە لە ئاژاوە و پشێوی نانەوە و پەنابردنە بەر تووندتیژی و تێکدانی شوێنە گشتی و تایبەتی و بارەگاکان بگرن و سەرپێچیکارانيش ڕووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
 
ئەم دۆخە سەختە لە دەرەوەی خواست و ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە،  بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەم نەکەونە ژێر کاریگەریی هەوڵ و پەیامە تێکدەرەکان کە ئامانجیان ئاڵۆزکردن و تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە . هەروەها پێویستە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش، هاوکار و یارمەتیدەر بن لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە و پاراستنی ئارامیی و قەوارەی هەرێمی کوردستان، کە ئەرکی هەموومانە. 
 
مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/12/7

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان

سەرۆکی یەکێتیی زانایان بۆ گوتارخوێنی نەجەف: وەرە کوردستان و لەجیاتی وێرانکاری ئاوەدانی ببینە

قسەکانی گوتاربێژی نەجەف لەسەر هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجان، نیگەرانیی یەکێتیی زانایانی ئایینیی لێکەوتووەتەوە. سەرۆکی یەکێتییەکە دەڵێت: "ئەو دەڵێ لە کوردستان گوند وێران دەکرێ و کۆمەڵکوژی دەکرێ، بۆیە داواکارم بێت و لە نزیکەوە کوردستان ببینێت".