رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی "جەژنی" لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، "گەرمترین" پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە راگەیێندراوێکدا کە لە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە دەڵێت، "بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای بەختەوەرییان بۆ دەخوازم".
سەرۆک بارزانی بەم بۆنەیەوە دەڵێت، جەخت لەسەر "قووڵترکردنەوەی فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشک و برا کریستیانەکانمان هەردەم جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بکەنەوە".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت)
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی کوردستان دەکەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشک و برا کریستیانەکانمان هەردەم جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بکەنەوە. هیوادارم ئەو بۆنەیە سەرەتای کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ئازاری مرۆڤایەتی بێت لە هەموو جیهان و ئاشتی و پێکەوەهەڵکردن شوێنی بگرێتەوە.
مسعود بارزانی
24ی كانوونی یەكەمی 2025
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ