مەسرور بارزانی: گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی کوردستان و جیهان دەکەم

24-12-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی "گەرمترین" پیرۆزبایی "جەژنی" لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە کریستیانەکان دەکات.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیيانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیيانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە".
 
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: 
 
بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیيانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم.
 
لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیيانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
 
جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە شادی و تەندروستیدا بژین.
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/24
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."