بەڵێندەران لە "ترسی نەبوونی پارە" پڕۆژەی رێگەوبانی گوندەکانی بێتواتە وەرناگرن

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی راپەڕین، لە خراپیی رێگەوبانەکانیان نیگەرانن. بەڕێوەبەری ناحیەکەش ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی دوو جار تەندەر بۆ پڕۆژەی رێگەی چوار گوند راگەیێندراوە، بەڵام "لەترسی نەبوونی نەختینە" هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پڕۆژەکە وەربگرێت.
 
دانیشتووانی بەشێک لە گوندەکانی سنووری خۆشناوەتی و ناحیەی بێتواتە، گلەیی ئەوە دەکەن زۆرینەی رێگە سەرەکییەکانیان خۆڵە و گرفتێکی زۆری بۆ هاتووچۆیان دروستکردووە، بۆیە داوا دەکەن حکومەت رێگەکانیان بۆ قیر بکات.
 
سەبارەت بەو گرفتە، ئیبراهیم مەحموود، بەڕێوەبەری ناحیەی بێتواتە بە بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداوی راگەیاند، چوار گوندی سنوورەکە کە بریتین لە (سەردۆڵ، نوێ، مەمیاوا و بێلینگە) رەزامەندی لەسەر پرۆژەی رێگەوبانەکانیان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دراوە، بەڵام گرفتەکە لە جێبەجێکردندایە.
 
بەڕێوەبەری ناحیەی بێتواتە هۆکاری جێبەجێنەکردنی پڕۆژەکانی بۆ "قەیرانی دارایی و نەبوونی سیولە" گەڕاندەوە و گوتی، "لەماوەی ئەمساڵدا دوو جار لەلایەن ئیدارەی راپەڕینەوە بانگەوازی تەندەر بۆ پرۆژەی رێگەی ئەو چوار گوندە کراوە، بەڵام لە ترسی نەبوونی نەختینە، هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پرۆژەکە وەربگرێت."
 
لە سنووری ناحیەی بێتواتە نزیکەی 33 گوند هەن، بەشێکی زۆری رێگەی ئەو گوندانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە.
 
ئیبراهیم مەحموود گوتی، جگە لەو گوندانە، ئێستا چوار پرۆژەی دیکەش بەهۆی گرفتی نەختینەوە راگیراون و بەشێک لە پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکانیش کە هی ساڵی 2022ـن، هێشتا تەواو نەکراون.
 
ئومێد حەمەعەلی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ئیدارەی راپەڕین بە (رووداو)ی راگەیاند، "بەشێک لە رێگەی گوندەکانی سنووری بێتواتە دەرخستەیان بۆ کراوە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێن."
 
بەڕێوەبەری گشتیی ئاوەدانکردنەوەی راپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا رێگەی نزیکەی 10 گوندیان بە شێوەی قیر یان تێکەڵەڕێژ کردووە و دەڵێت، "هەر گوندێک داواکاری پێشکێش بکات، دەرخستەی بۆ دەکەین و بەگوێرەی توانای بەردەست کار بۆ جێبەجێکردنی دەکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.