قوباد تاڵەبانی بە سەرۆکایەتیی شاندێک دەچێتە بەغدا

07-12-2025
نەورەس عەبدوڵڵا
نەورەس عەبدوڵڵا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی مام جەلال رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەمیر هەورامی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی شاندی یەکێتی گفتوگۆکردن دەبێت لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.
 
لەبارەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، سەمیر هەورامی گوتی: "یەکێتی وەک بەشێک لە هێزە سیاسییە کاریگەرەکان بەشدار دەبێت لەو رێککەوتنانەی کە بڕیارە بۆ پێکهێنانی حکومەت و دیاریکردنی سیاسەتی حوکمڕانی داهاتووی عیراق بکرێن."
 
یەکێتی لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 18 کورسی بەدەستهێنا، شیعەکان لە چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا خۆیان وەک گەورەترین فراکسیۆن راگەیاند، پێنج لایەنی سەرەکی سوننەکانیش ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانییان پێکهێنا، ئەوەی ماوەتەوە کوردە کە تاوەکو ئێستا هیچ هاوپەیمانێتییەکان پێکنەهێناوە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە