تورکیا گەنجێکی کورد رادەستی گرووپە چەکدارەکانی سووریا لە عەفرین دەکاتەوە

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەک دەڵێت، برازایەکی دوای ئەوەی ویستوویەتی بچێتە ئەورووپا و لە تورکیا دەستگیرکراوە، رادەستی گرووپێکی چەکدار کراوەتەوە لە عەفرین و چارەنووسی نادیارە. بەرپرسی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێت: "هەر ئەمڕۆ بەدواداچوونی بۆ دەکەین".

ئالان کامیران جەوهەر، لەدایکبووی ساڵی 2002 و خەڵکی گوندی زەهرییەیە لە دێرکی سەر بە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان و ساڵی 2023 ویستوویەتی لە رێگەی تورکیاوە خۆی بگەیێنێتە وڵاتانی ئەورووپا و لەو وڵاتە دەستگیرکراوە.
 
هۆشەنگ ئەمین جەوهەر، مامی ئالانە و ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هێندە ئاگاداربووین تورکیا برازاکەمی رادەستی گرووپی عەمشات کرد لە عەفرین، لەوێ لە زیندان بوو. بە تەلەفۆن قسەمان دەکرد تاوەکو نێوەڕاستی ئاداری ئەم ساڵیش پەیوەندیمان هەبوو ئیدی دەنگی نەما".
 
هۆشەنگ ئەمین گوتی: "پارێزەرمان گرت و هەوڵی زۆرمان دا، ئێستاش نازانین لە عەفرین چی بەسەرهات. کەس نازانێ لە کام زیندانە؛ ئازاد کراوە یان چی لێهاتووە".
 
دوایین جار ئالان کامیران لە رێگەی ڤیدیۆوە پەیوەندی بە کەسوکارەکەیەوە کردووە لە 05ـەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەم ساڵ بووە و گوتوویەتی، لە زیندانێکی عەفرینە، لە دوای ئەو پەیوەندییەوە مۆبایلەکەشی کوژاوەتەوە.
 
ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە عەفرین، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوی هاوشێوەمان هەبووە لە عەفرین و پارێزەرمان گرتووە و ئازادمان کردوون، بەڵام لە کەیسی ئەو کەسە ئاگادار نەکراوینەتەوە".
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی خۆجێیی ئەنەکەسە لە عەفرین گوتی: "ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانی ئەو هاونیشتمانییە قسە دەکەین و هەرچی پێویست بێت بۆ ئازادکردنی دەیکەین".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راهێنانێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

زیاتر لە ساڵێکە 442 پێشمەرگە لە لیوای هاوبەش چاوەڕێی دەستبەکاربوونن

زیاتر لە ساڵێکە 442 پێشمەرگە لە لیوای دووی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق چاوەڕێی فەرمانی دەستبەکاربوون و دامەزراندنیانن. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت، دەستبەکاربوونیان پێویستی بە "رێککەوتنی سیاسی و تەرخانکردنی دارایی" هەیە