وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 11 رادەستی بەغدا کرا

07-12-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو - هەولێر

لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، ئەم هەفتەیەش لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکرێت.
 
یەکشەممە 7-12-2025 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لیستەکە لەلایەن شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی داراییەوە بردراوە بۆ بەغدا و رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە.
 
کەمێک لەمەوبەریش وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.                                
 
جگە لە لیستی مووچەی مانگی 11، رۆژی 25-11-2025 لیستی مووچەی مانگی 10ەش رادەستی بەغدا کرا، بەڵام فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی ئەو دوو مانگەیان وەرنەگرتووە.
 
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی گوتی، ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 12ەش ئامادە دەکرێت و دواتر رەوانەی بەغدا دەکرێت.
 
پێشتر فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە رووداوی راگەیاندبوو، ئێستا مەترسیی نەناردنی دوو مووچەی ئەم ساڵ لە لایەن بەغداوە هەیە. بەڵام حکومەتی عێراق لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی فەرمانبەرانی خۆی، مووچەی ئەو دوو مانگە (9 و 10) بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش دەنێرێت.
 
رۆژی شەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی بڵاوکردەوە و رۆژی دواتر و لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەکەی دابەش کرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە