سوپا هێرشی کردە سەر چەند جووتیارێکی گوندێكی پردێ و رێگەی نەدا دروێنەی بەرهەمەکەیان بکەن؛ 'بەسە هەتا کەی؟'

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
ساتی گەیشتنی هێزەکانی سوپای عێراق بۆسەر زەویی جووتیارانی گوندەکەی پردێ. وێنە: رووداو
ساتی گەیشتنی هێزەکانی سوپای عێراق بۆسەر زەویی جووتیارانی گوندەکەی پردێ. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هێزێکی زۆری سوپای عێراق لە گوندی گورزەیی لە سنووری ناحیەی پردێ چوونە سەر کێڵگەی ژمارەیەک جووتیاری کورد لەکاتی دروێنەی گەنمەشامی و کارکردنیان پێ راگرتن.
 
بیانووی سوپای عێراق بۆ رێگرییەکان لە گوندی گورزەیی ناحیەی پردێ ئەوەیە، گوایە 1400 دۆنم زەوی هی عەرەبێکی هاوردەی خەڵکی موسڵە و لە سەردەمی بەعس پێی دراوە، ئێستا سکاڵای لە جووتیارانی کورد کردووە.
 
سوپا هەر بە رێگرییەوە نەوەستان و هێرشیان کردە سەر چەند جووتیارێکی گوندەکە لەکاتی دروێنەدا.
 
ئیبراهیم نەسرەدین، جووتیاری گوندی گورزەیی گوتی، "مانگێک زیاترە هەوڵ دەدەین و هیچ کەس بەهانامانەوە نەهاتووە. هەر گوتیان بۆتان چارەسەر دەکەین و تاوەکو ئێستاش چارەسەریان نەکردووە."
 
موسا ئاشتی، شۆفێری دەڕاسە گوتی، هێزێکی سوپا هاتن رێگرییان کرد لەوەی گەنمەشامییەکە بدوورێتەوە و دەستگیریان کرد، بەڵام دواتر بە یارمەتیی هاوڕێکانی ئازاد کراوە.
 
فەرماندەی فیرقەی 8، ژمارەیەک ئەفسەری سوپای عێراق و بەرپرسانی ناوچەکە چوونە سنووری گوندی گورزەیی. فەرمان کراوە تەنیا رێگە بە دروێنەی گەنمەشامییەکە بدرێت و ئیدی تاوەکو یەکلاییکردنەوەی کێشەکە هیچ کارێک لەسەر ئەو زەوییانە نەکرێت؛ بۆ ئەوەش دەبێت جووتیارانی کورد بەڵێننامە پڕ بکەنەوە.
 
عەبدولموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ رایگەیاند، "بە تاپۆ کراوە بەناوی ئەم کەسەوە، ئەم کەسە چەندین جار هاتووەتە لای من و دانیشتنمان هەبووە. ئەمە دەبێت یەکلایی بکرێتەوە. دادگە بڕیاری داوە بۆ ئەو پرسە، بەڵام دیارە بڕیارەکە راگیراوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا ئێستا رێگەیان پێدراوە بەروبوومەکەیان بدوورنەوە."
 
دروێنە دەستیپێکرد و بەشێکی گەنمەشامییە دوورایەوە، بەڵام لە چرکەساتی کارکردندا دیسان سوپای عێراق چوونەوە سەر جووتیارەکان و دەڕاسەکانیان پێ راگرتن.
 
گەیلان ئاشتی، جووتیاری گوندی گورزەیی دەڵێت، "وەڵڵا ئەمە غەدرە، دڵمان پڕە. بەسە هەتا کەی؟!"
 
سەلمان ئەحمەد، موختاری گوندەکە ئاماژەی بەوە کرد، "دراوە بە کابرایەکی عەرەبی هاوردە. ئەمە کاتی خۆی بەسیاسی کراوە، بەڵام جەنابی پارێزگار بەڵێنی پێداوین و گوتی، هەموو هەوڵێک دەدەم ئەمە بە دیوە یاساییەکەی رێکبخەین و رێکخستنێکی کاتی نەبێت."
 
زەوییەکە 1400 دۆنمە و موڵکی زیاتر لە 20 جووتیاری کوردە کە تاپۆی کۆنیان هەیە، بەڵام بەعس لە ساڵانی هەشتاکان لەکاتی راگواستن و تەعریب زەوییەکەی لە جووتیارانی کورد وەرگرتەوە، نەوەدەکان لە قەرەبووی زەویی ئەو عەرەبە هاوردەیە لە سنووری نەینەوا کە فڕۆکەخانەی گەیارەی لەسەر دروستکرا، پێشکێشی مونیف حەواسی کردبوو.
 
بەپێی یاسای ژمارە 3ی پەرلەمانی عێراقی/ ساڵی 2025، دەبێت زەوییەکە بگەڕێتەوە بۆ خاوەنی رەسەنی، بەڵام یاساکە جێبەجێ ناکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. عەبدوڵڵا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان

سەرۆکی یەکێتیی زانایان بۆ گوتارخوێنی نەجەف: وەرە کوردستان و لەجیاتی وێرانکاری ئاوەدانی ببینە

قسەکانی گوتاربێژی نەجەف لەسەر هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزییەکانی گوندی لاجان، نیگەرانیی یەکێتیی زانایانی ئایینیی لێکەوتووەتەوە. سەرۆکی یەکێتییەکە دەڵێت: "ئەو دەڵێ لە کوردستان گوند وێران دەکرێ و کۆمەڵکوژی دەکرێ، بۆیە داواکارم بێت و لە نزیکەوە کوردستان ببینێت".