رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد و جەختیان لە برەودان بە پەیوەندیی هەردوولا کردەوە.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له د. ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نوێى نه‌مسا له عێراق كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له ناسى كرد كه پله‌ى نوێنه‌رايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى له عێراق بۆ باڵيۆزخانه به‌رزبووه‌وه و "به‌ڕێزيان وه‌ك باڵيۆزى نه‌مسا له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، ده‌ربڕى."

لاى خۆيه‌وه، باڵيۆزى نه‌مسا سوپاسى نێچيرڤان بارزانى كرد و هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، "به‌تايبه‌تيش له بواره‌كانى سياسى، ئابوورى و كولتووريدا. له‌مباره‌يه‌وه باس له نيازى نه‌مسا بۆ كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تييه‌ك له هه‌رێمى كوردستان كرا."
دۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ