ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین داوا لە مامۆستایانی سنوورەکەی دەکات بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن

08-01-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین داوای لە مامۆستا و خوێندکارانی سنوورەکەی کرد، لە سبەینێ سێشەممەوە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
 
ئەمشەوی دووشەممە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "وێڕای هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خوێندکارانی سنووری پەروەردەی راپەڕین و پشتیوانی و هاوڕابوون لەگەڵ داوا رەواکانی وانەبێژان و مامۆستایانی بەڕێز، بە پێویستی دەزانین داوا لە سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی سنورەکەمان بکەین کە لە سبەینێوە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن، وەک چۆن وەک هەمیشە پاڵپشتی تەواو لە وانەبێژان و مامۆستایانی بەڕێز دەکەین لە داواکردنی داوا رەواکانیان و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیانین".
 
هەروەها دەشڵێت، "ئێمە لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین هەمیشە داواکاریی کەسوکاری خوێندکارانمان بۆ دێت بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، بۆیە داوا لە کەسوکاری خوێندکارانیش دەکەین پاڵپشت و پشتیوانی مامۆستایان بن لە دەستپێکردنەوەی دەوام و گەشانەوەی چرای رووناکی خوێندنگەکان".
 
لە 13-9-2023، ساڵی خوێندنی 2023-2024 لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، بەڵام لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەهۆی بایکۆتەوە دەوام دەستیپێنەکردووە.
 
چاوەڕێ دەکرێت سبەی سێشەممە، 9ـی کانوونی دووەمی 2024 دەوامی ئەو پارێزگایانە دەستپێبکاتەوە، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی دەڵێن، تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان ناچنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
 
رۆژی یەکشەممە، 07-01-2024، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق و ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، داواکاریی مامۆستایان جێبەجێ دەکەن، کە ئەوانیش پلەبەرزکردنەوە و بە گرێبەستکردنی وانەبێژانە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."