رووداو دیجیتاڵ
پزیشکێکی نەخۆشخانەی خالید فەرەج لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی پارێزگای حەلەب دەڵێت، نەخۆشخانەیەکەیان بۆردوومان کراوە و بەهۆیەوە کوژراو و بریندار هەبوون.
رۆژی پێنجشەممە، عەبدولقادر حسکۆ، پزیشک لە نەخۆشخانەی خالید فەرەج لە گەڕەکی شێخ مەقسوود بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ بە چەکی جۆری قازیفە هێرشکرایە سەر نەخۆشخانەکەمان و بەهۆیەوە هاووڵاتییەکی سڤیل شەهید بوو و کەسێکی دیکەش برینداربوو کە برینەکەی سەختە."
ئەو پزیشکە دەڵێت، "تاوەکو ئەمڕۆ 20 کەس شەهید بوون و 75 کەسی دیکەش بریندارن."
عەبدولقادر حسکۆ دەڵێت، "تۆپباران لەسەر ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود بە چڕی بەردەوامە و دۆخی مرۆیی هاووڵاتییان زۆر خراپە."
ئەو پزیشکەی نەخۆشخانەی خالید فەرەج داوای هاوکاری بەپەلە دەکات و گوتی، "پێویستییەکی زۆرمان بە دەرمان و پێداویستی پزیشکی هەیە و هەروەها پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریشمان پێویستە."
لە رۆژی سێشەممە 6-01-2026ـوە هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا و گرووپە چەکدارەکان بە تانک و تۆپ بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەستیپێکردووە و بەگوێرەی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب (سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر)، هێرشەکان تاوەکو ئێستا بەردەوامن.''
ساتی بۆمبارانی نەخۆشخانەی خالید فەجر لە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە لایەن چەکدارانی سوپای عەرەبی سووریا و هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل pic.twitter.com/0Xl6YODut9
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 8, 2026
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ