بکوژی دوو خوشکەکەی نسێبین دەستگیرکرا؛ "هاوژینی یەکێکیان بووە"

08-01-2026
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە نسێبین بکوژی دوو خوشکە سوورییەکەیان دەستگیرکرد، کە سێ رۆژ لەمەوبەر لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران؛ دەرکەوتووە بکوژەکە هاوژینی یەکێک لە قوربانییەکان بووە.
 
دوای لێکۆڵینەوەی چڕ لە رووداوی کوشتنی دوو ژن لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان، شەوی رابردوو (چوارشەممە، 7-1-2026) هێزە ئەمنییەکان تۆمەتبارێکیان بەناوی (م. ب.) دەستگیرکرد.
 
درەنگانی شەوی یەکشەممەی رابردوو 4-1-2026، لە گەڕەکی 8ـی ئاداری نسێبین، تەرمی دوو خوشک بەناوەکانی (سوهەیلا ئۆزداش - 44 ساڵ) و (سومەیە خالید عەبیرە - 41 ساڵ) کە هەڵگری وڵاتینامەی سووری بوون، لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزرانەوە.
 
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان و پشکنینی کامێراکانی چاودێریی ناوچەکە، دەرکەوتووە بکوژەکە ناوی (م. ب.)ـە و تەمەنی 59 ساڵە و هاوژینی (سومەیە خالید) بووە.
 
تۆمەتبارەکە دوای تاوانەکە هەڵاتبوو، بەڵام دوای سێ رۆژ دەستگیرکرا و ئێستا رێکارە یاساییەکان بەرامبەری دەستیپێکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەی نەوتی تەقتەق لە سنووری کۆیە

قایمقامی کۆیە: لە شیواشۆک ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکرێت

قایمقامی قەزای کۆیە دەڵێت، لە کێڵگەی نەوتی شیواشۆک دەستکراوە بە هەڵکەندنی بیری نوێ و پشکنین، بە مەبەستی هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام دەستپێکردنەوەی کارەکان بە تەواوی چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانە.