رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی نەغەدە-پیرانشار، سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی دووشەممە، 23ـی شوباتی 2026، ئەمیرعەلی نەژاد، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەغەدە لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "رووداوەکە لەنزیک گوندی قارنێ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پراید و بارهەڵگرێکدا روویداوە."
بە گوتەی ئەمیر عەلی نەژاد، بەهۆی رووداوەکەوە سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلی پراید گیانیان لەدەستداوە کە دایکێک و دوو منداڵن.
سەبارەت بە بریندارەکان، عەلی نەژاد ئاماژەی بەوە کرد، لە رووداوەکەدا سێ کەس بریندار بوون و دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە لایەن تیمەکانی فریاگوزاری، گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نەغەدە.
16-02-2026 حەسەن موئمینی، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی ئێران رایگەیاند، لە 9 مانگدا 15 هەزار و 513 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانکۆی زانستی پزیشکیی بەهەشتی لە تاران، رووداوی هاتووچۆ دوای نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، بە سێیەمین هۆکاری سەرەکیی مردن لە ئێران دادەنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ