رووداو دیجیتاڵ
شیت مەخمووری، خۆشنووسی دیاری شاری هەولێر، کۆچی دوایی کرد.
ژیار مەخمووری، برازای شیت بە رووداوی گوت، درەنگی شەوی رابردوو، مامی کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی گوندی پیرداود بەخاک سپێردراوە.
شیت حاجی سەلیم مەخمووری، یەکێک بوو لە خۆشنووسە دیارەکانی شاری هەولێر، بەتایبەت لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، زۆربەی تابلۆ و نووسراوەکانی سەر دیوار، دەستوخەتی شیت مەخمووری بوون.
شیت مەخمووری جگە لە بەهرەی خۆشنووسی، کەسێکی شۆڕشگێڕ بووە و ماوەیەک لە زیندانی ئەبوغرێب دەستگیرکراوە.
یەکێک لە خەسڵەتە تایبەتەکانی شیت ئەوەبوو، کە وەکو خۆشنووسەکانی دیکە دەستوخەتی جوان نەبووە، بەڵام بەهۆی کەمیی حەقدەستییەوە، زۆرترین تابلۆی لە هەولێر نووسیوە.
دوای راپەڕینی ساڵی 1991، شیت مەخمووری لەسەر دیواری ماڵی ئەحمەد چەلەبی لە هەولێر، بە گەورەیی نووسیبووی: "شەرتە تێکۆشان بۆ کوردستان بێ.. نەک بۆسەر کورسی و بۆ خۆبادان بێ."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ