رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گەڕەکی ئەشرەفییەی شاری حەلەب دەڵێت: "لە ئێوارەوە گەڕەکەکە بۆردوومان دەکرێت و نزیکەی 65 کەس شەهید بوون کە 70٪یان خەڵکی سڤیلن."
رزگار حەنان، لە گەڕەکی ئەشرەفییەی حەلەب، بە تەلەفۆن میوانی کۆڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو بوو و باسی دۆخی گەڕەکەکەی کرد و گوتی: "لە ئێوارەوە شەڕ نەوەستاوە، ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود بۆردوومان دەکرێن، بەڵام گەنجانی ئاسایشی نێوخۆی سەر بە هەسەدە پاشەکشەیان پێکردن [بە سوپای عەرەبیی سووریا]."
ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت: "ئێستا دۆخەکە کەمێک ئارام بووەتەوە، هیچ هێزێک نەچووەتە نێو ئەشرەفییە و پاشەکشە بە سوپای عەرەبیی سووریا کرا."
لەبارەی شەڕەکە و زیانەکانییەوە زیاتر دەڵێت: "تاوەکو ئێستا شەڕی وام نەدیوە، لە شێخ مەقسوود 65 کەس شەهید بوون، دەیان ماڵ و ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە. 70٪ی قوربانییەکان خەڵکی سڤیلن."
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، نەخۆشخانەی گەڕەکەکە بۆردوومان کراوە: "کارەبا نییە، خۆراکی پێویست نییە و شارەکە بووە بە شاری تارمایی، هاتووچۆ قەدەخەیە و دۆخەکە زۆر خراپە."
رزگار حەنان دەشڵێت: "بۆردوومانەکان زۆر هەڕەمەکین و هەواڵگریی سەربازیی سووریا لەوانەیە 500 قازیفەی بە گەڕەکەکەوە نابێ."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ