هاتنی سەرما نرخی قازی لە هەرێمی کوردستان بەرز کردووەتەوە

08-01-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا، نرخی قاز لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و کیلۆی دەگاتە 15 هەزار دینار. کیلۆیەک مریشکیش بە 3 هەزار و 250 دینارە.
 
محەممەد ئەحمەد، فرۆشیاری قاز و مریشکە لە شاری هەولێر و ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "قاز بەگوێرەی کێشەکەی نرخی دیاری دەکرێت و لە 12 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 15 هەزار دینار."
 
بە گوتەی ئەو کاسبکارە، قازێک کێشەکەی تاوەکو سێ کیلۆ بێت، کیلۆی بە 12 هەزار دینارە و لە سێ کیلۆ تاوەکو 5 کیلۆ بە 14 هەزارە و لەو کێشە بەسەرەوە کیلۆی دەبێتە 15 هەزار دینار.
 
لە مانگی رابردوودا هەمان فرۆشیاری قاز کیلۆیەکی بە 10 بۆ 11 هەزار دینار فرۆشتووە. ئەو دەڵێت، "هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکە، بەهۆی خواستی زۆرە بەهۆی هاتنی سەرماوە."
 
محەممەد ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، "نرخی مریشک کەمێك بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆ کیلۆی بە 3 هەزار و 250 دینارە، لە کاتێکدا هەفتەی رابردوو 2 هەزار و 900 دینار بوو."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێک لە هەولێر لەبەر باران چەتری هەڵداوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەی باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی شەپۆلێکی بارانبارین شارە جیاوازەکان دەگرێتەوە. کەشناسێک پێشبینی دەکات، 26ی مانگ "شەپۆلێکی بەفر و باران"ی نوێ هەرێمی کوردستان بگرێتەوە