لە ئامەد هاونیشتمانییەک بە تۆمەتی رفاندنی کچێک زیندانی کرا

08-02-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەکی تەمەن 32 ساڵ لە ئامەدی باکووری کوردستان بە تۆمەتی رفاندنی کچێکی 12 ساڵان، زیندانیکرا. 
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی 3-2-2025، لە ئامەدی باکووری کوردستان روویداوە. کچەکە تەمەن 12 ساڵانەکە لە ماڵەوە دەرچووە و گوتوویەتی دەچێتە مارکێت. 
 
دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە و کچەکە نەگەڕاوەتەوە، ماڵباتەکەی دەستیان بە گەڕان کردووە و هەواڵیان بە ئاسایش داوە.
 
ئەندامانی ئەو ماڵباتە بە ئاسایشیان گوتووە، کچەکەیان لەلایەن دراوسێیەکیان بەناوی (ز. ش)ـی تەمەن 32 ساڵەوە رفێندراوە. 
 
تیمەکانی ئاسایش دەستبەجێ دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک کرد و کچەکەیان رزگار کرد. بە بڕیاری دادگە، کچەکە لە خانەی پاراستنی منداڵان، لای حکومەت هێڵدرایەوە.
 
رەمەزان مزراک، پارێزەرە بە میدیای راگەیاندووە کە ئەو ماڵباتە ویستوویانە کچەکەیان رازی بکەن بەوەی ژیانی هاوژینی لەگەڵ ئەو کوڕە پێکبهێنێت. 
 
ئەو پارێزەرە گوتیشی: "کچەکە تەمەنی 12 ساڵانە و تۆمەتباریش 32 ساڵە. جگە لەوەش ئەمە تاوانە کە باس لە بەشوودانی کچێکی 12 ساڵان دەکەن. لەڕووی یاساییەوە بەشوودانی منداڵێکی بچووکتر لە تەمەنی 16 ساڵ، تاوانەکە دووهێند دەکات."
 
مزراک و ژمارەیەک لە پارێزەرانی دیکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە چاودێریی دۆسیەکە دەکەن و رێگە نادەن ئەو منداڵە ببێتە قوربانیی تاوانێک.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.