رووداو دیجیتاڵ
دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەستگیركردنی شەش چەكداری داعشی راگەیاند، دوو لەو چەکدارانەشی لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیێندراوی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق و بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد، ئەمڕۆ دووشەممە 8-3-2021 هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق چەكدارێكی داعشیان لە گەڕەكی یەرموكی شاری بەغدا و دوو چەكداری دیکەیان لە پارێزگای ئەنبار دەستگیركرد.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە: "دەزگای دژە تیرۆی عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی دوو چەكداریان لە سنووری پارێزگاكە دەستگیركردووە".
دەزگای دژە تیرۆی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە هێزەکانیان چەكدارێكی دیكەیان لە قەزای فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار دەستگیركردووە. دەزگاکە رایگەیاندووە سەرجەم چەکدارەکان بەپێی ماددە 4 تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکرابوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ