زانکۆی سەڵاحەدین: سەرجەم یەکەمەکان بۆ خوێندنی باڵا دەنێردرێنە ئیتاڵیا

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر رایگەیاند، یەکەمەکانی زانکۆکەیان لە ساڵی خوێندنی پێشوو دەتوانن داوای بۆ خوێندنی ماستەر لە ئیتاڵیا پێشکەش بکەن. بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆکە دەڵێت: "تێچووی خوێندنەکە لەسەر زانکۆکەمان دەبێت".
 
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ساڵی رابردوو بەشێکی خوێندکارانی دکتۆرا نێردرانە ئیتاڵیا لەوێ توێژینەوەکانیان نووسی، ئەم ساڵ یەکەمەکان دەنێردرێن بۆ خوێندنی ماستەر".
 
سامان عەبدوڵڵا گوتی: "هەموو یەکەمەکانی هەموو بەشی کۆلێژەکان، مافیان هەیە داوای وەرگرتن بکەن بۆ خوێندنی ماستەر لە زانکۆ بەنێوبانگەکانی ئیتاڵیا، کە دەرفەتێکی زێڕینە بۆیان".
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە زانکۆکە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "پ.د.کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە رێگەی دابینکردنی سکۆلەرشیپی هاوبەش یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکان بۆ خوێندنی ماستەر دەنێرێتە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئیتاڵیا".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، "ئەم سکۆلەرشیپە هاوبەشە سەرجەم دەرچووە یەکەمەکانی گشت بەشە زانستی و مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ساڵی ئەکادیمی خوێندنی 2024 -2025 دەگرێتەوە".
 
لەبارەی تێچووی خوێندنەکەوە بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت: "كرێی خوێندن و تێچووی لاب (tuition fee و Bench fee)  لە ئەستۆى زانكۆى سەلاحەدين دەبێت، بەڵام تێچووی مانەوە و خەرجی ژیانی رۆژانە لە ئەستۆی قوتابییەکە دەبێت".
 
وەکو ئامادەکارییەک بۆ وەرگرتنی قوتابییان، پێشتر (پ، د، شەریف مەولوود شەریف)، یاریدەدەری سەرۆكی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، سەردانی ئیتاڵیای کردووە و لەگەڵ زانکۆی Piedmont لە Novara زانکۆی Pavia لەشاری Pavia دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە.
 
زانکۆی سەڵاحەدین لە 16 کۆلێژ و 86 بەش پێکدێت، نزیکەی 25 هەزار خوێندکاری بەکالۆریۆس و دوو هەزار قوتابی خوێندنی باڵای هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  جووتیارێک لەنێو گەنمەکەیەتی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سایلۆی هەولێر: ئەمڕۆ پارەی جووتیاران دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی گوژمەی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران دەکرێت، کە 7 ملیار و 750 ملیۆن دینارە.