رووداو دیجیتاڵ
لە رێگەی نێوان قوروە و هەمەدان، رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون.
رۆژی هەینی، 8ـی ئاداری 2024، عیسا گەوهەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای سنە رایگەیاند، "لە رێگەی نێوان قوروە - هەمەدان بە دووری 18 کیلۆمەتر لە شاری قوروە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بچووک لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت پێکیاندادا".
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی سنە، شۆفێری بارهەڵگرەکە و دوو لە سەرنشینەکانی دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەش کە لە جۆری پیژۆ 405 بووە، لەگەڵ سێ لە سەرنشینەکانی برینداربوون.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، عیسا گەوهەری دەڵێت، "ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە ویستوویەتی لە ئۆتۆمبێلەکەی پێش خۆی دەربچێت و لەکاتی دەرچوونیدا لەگەڵ پێژۆکە کە لە بەرامبەرەوە هاتووە، بەریەککەوتوون".
رێگەی نێوان قوروە – هەمەدان 83 کیلۆمەترە و بەشێکی رێگەکە یەکسایدە، بەهۆی خراپی رێگەوبانەکە و کەمی هێماکانی هاتووچۆ، ساڵانە رووداوی هاتووچۆی زۆری تێدا روودەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ