دووکەڵی ئاسمانی هەولێر لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا تاوتوێ دەکرێت

08-04-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا، بە بەشداری نوێنەری 14 وڵات و 29 زانکۆی نێوخۆیی و دەرەوە، لە زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت، لە کۆنفرانسەکەدا ژینگەی هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەبوونی "دووکەڵی رەش لە ئاسمانی شاری هەولێر" باسی لێوەدەکرێت و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکرێت.
 
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر، رۆژی سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "جگە لە بەشداربوونی نوێنەری وڵاتان، 29 زانکۆی هەرێمی کوردستان، عێراق، عەرەبی و ئەورووپی بەشدار دەبن".
 
لە کۆنفرانسەکەدا 163 توێژەری وڵاتە بە 54 توێژینەوە بەشدار دەبن.
 
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین گوتی: "بەشێکی گرنگی ئەم کۆنفرانسە بریتییە لە خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە لەسەر ژینگەی هەرێمی کوردستان و ئەو دووکەڵە رەشەی لەسەر شاری هەولێر هەیە".
 
سامان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆنفرانسەکەدا هۆکاری گۆڕانی کەشوهەوا، ئاستەنگ و چارەسەرییەکان تاوتوێ دەکرێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار

هەزاران دەرچووی پەیمانگەکان بێ مۆڵەتی کار ماونەتەوە؛ خوێندنی باڵا لیژنە پێکدەهێنێت

چارەنووسی هەزاران خوێندکار و دەرچووی زیاتر لە 20 پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی لە هەرێمی کوردستان نادیارە؛ سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ئامادە نییە دان بە بڕوانامەکانیاندا بنێت و وەزارەتی خوێندنی باڵاش لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەکە پێکدەهێنێت.