تەرمی گەنجێک دوای شەش رۆژ لەنێو زێی گەورە دۆزرایەوە

08-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای شەش رۆژ لە خنکانی، ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لەنێو زێی گەورە لە سنووری خەبات دۆزرایەوە.
 
رەیان عوسمان، تەمەنی 20 ساڵ و دانیشتووی قەزای خەبات بوو، 2ـی نیسان کاژێر 04:00ـی ئێوارە کەوتبووە نێو زێی گەورە. 
 
رۆژی سێشەممە، 8ـی نیسانی 2025، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای شەش رۆژ، ئەمڕۆ تیمەکانیان تەرمی ئەو هاونیشتمانییەیان دۆزیوەتەوە. 
 
وەک گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت: "تیمەکانمان لەم ماوەیەدا بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوای تەرمی رەیاندا، بەڵام بەهۆی سەختیی شوێنەکەوە تاوەکو ئەمڕۆ نەدۆزرایەوە. ئەمڕۆ نزیک کاژێر 05:00ـی ئێوارە تەرمەکە دۆزرایەوە."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زۆرترین کاڵا هەناردەکراوەکان بریتین لە: کاشی، سیرامیک، شووشە، بەرهەمە پلاستیکییەکان، بەردی ئاسن، گەچ، ئامێری کشتوکاڵ، بەرهەمی پیشە دەستییەکان و سەوزە و میوە

گومرگی کرماشان: هەناردەی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانمانەوە کەمی کردووە

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان رایدەگەیێنێت، لە 10 مانگی رابردوودا هەناردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو هەم لە رووی بڕ و هەم لە رووی نرخەوە کەمی کردووە.