سوپای عێراق جووتیارێکی کوردی لە کەرکووک دەستگیرکرد

08-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سەرگەڕان دەڵێت، لە سێ رۆژدا سێ جووتیاری کورد دەستگیرکراون.
 
رۆژی سێشەممە، 8ـی نیسانی 2025، موقەدەم وەلید کاکل، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دووبز بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، جووتیارێکی کوردی گوندی شەناغەی سنووری پارێزگای کەرکووک لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکرا و هێندرایە بنکەی پۆلیسی سەرگەڕان."
 
وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی سەرگەڕان دەڵێت: "سێ رۆژە سێ جووتیاری کورد کە دانیشتووی گوندەکانی شەناغە و خەرابەن دەستگیرکراون و هێندراون بۆ بنکەی پۆلیسی سەرگەڕان، دووانیان بە کەفالەت ئازادکراوان، بەڵام ئەو جووتیارە کوردەی ئەمڕۆ دوای کاژێر 2:30ـی نیوەڕۆ هێندرا بۆ بنکە دەوام نەمابوو، بۆیە نەمانتوانی ئازادی بکەین؛ سبەی پشوو نەبێت، بە کەفالەت ئازادی دەکەین."
 
لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنیان، موقەدەم وەلید کاکل گوتی: "دەڵێن سەرپێچی لەو زەویانەدا کردووە کە بەناوی حکومەتی عێراق تۆمارکراون."
 
بەڵام موختاری گوندەکە شتێکی دیکە دەڵێت. محەممەد ئیسماعیل، موختاری گوندی شەناغە بە رووداوی گوت، دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ هێزێکی سوپای عێراق لە گوندی شەناغەی سنوری سەرگەڕان دوو جووتیاری کوردیان دەستگیرکردووە و بەدوای ژمارەیەک جووتیاری دیکەدا دەگەڕێن. 
 
محەممەد ئیسماعیل بە رووداوی راگەیاند: "چەند کەسێک لە بنکەی پۆلیسی سەرگەڕان دەستگیرکراون و هێزێکی زۆریش گەمارۆی سنووری گوندەکەی داوە و بەدوای کەسانی دیکەدا دەگەڕێن". 
 
محەممەد ئیسماعیل گوتی: "دوو جوتیارەکە و ئەوانی دیکەش، زەوییان نەکێڵاوە و تەنیا بە تراکتۆر زەوییەکانیان بەسەرکردونەتەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.