حکومەتی هەرێمی کوردستان: چوارشەممە پشووی فەرمییە

08-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

 

رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی رۆژژمێری فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی رووخانی "رژێمی بەعسی دیکتاتۆر" رۆژی چوارشەممە، 09ـی نیسان پشووی فەرمییە. 
 
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە، 08ـی نیسان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: بەگوێرەی رۆژژمێری فەرمی و بەبۆنەی ساڵیادی رووخانی "رژێمی بەعسی دیکتاتۆر" رۆژی 09ـی نیسان پشووە لە سەرجەم دامودەزگەکان.
 
هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە پێنجشەممە، 10ـی نیسان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە. 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە خشتەی پشووە فەرمییەکان بڵاودەکاتەوە و بەشێکیان بەسەر بۆنەکاندا دابەشبوون.
 
بە گوێرەی خشتەکە مانگی نیسان جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە، 6 رۆژی دیکە پشووی فەرمییە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە