ئەنجوومەنە مەدەنی و پیشەییەکانی سەقز داوا دەکەن سزای دوو مامۆستای ئایینی هەڵبوەشێتەوە

08-05-2023
فواد حەقیقی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنە مەدەنی و پیشەییەکان و مامۆستایانی ئایینیی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتی بەرامبەر سەپاندنی سزای زیندانیکردن و قامچی لێدان بەسەر دوو مامۆستای ئایینیی شارەکەدا دەردەبڕن و داوا لە دادگەی پێداچوونەوە دەکەن ئەو سزایە هەڵبوەشێنێتەوە.
 
لەو راگەیێندراوەدا کە ئەنجوومەنە مەدەنی و پیشەییەکان و مامۆستایانی ئایینیی شاری سەقز رۆژی 07-05-2023 بڵاویان کردووەتەوە ئەوە هاتووە، سەپاندنی سزا بەسەر مامۆستایان سابر خودامورادی و ئارمان سادقی "بەشێکە لە تۆمەتە ناڕەوا و دووبارەکان کە ساڵانێکە چالاکڤانانی کۆمەڵایەتی، پیشەیی و مەدەنیی ئێران، پێی ئاشنان و جەورەکەی دەکێشن."
 
ئەوان لەو راگەیێندراوەدا گوتوویانە، "هۆشداری بە بەرپرسانی دادوەری دەدەین کە ئەنجامی ئەم جۆرە سزایانە دەبێتە هۆی ئەوەی رق و قینی کۆمەڵگە بەرامبەر دەسەڵاتی دادوەری و کەلێنی نێوان خەڵک و دەسەڵات زیاتر بێت؛ بۆیە باشترە ئەم سزا ناڕەوایانە هەڵبوەشێندرێنەوە و خۆپێشاندەرە دەستگیرکراوەکان بەبێ مەرج ئازاد بکرێن."
 
مامۆستا ئارمان سادقی، گوتاربێژی مزگەوتی گوندی حوسێنیی سەر بە شاری دێولان، بە "تاوانی" پڕوپاگەندە دژی ئێران و بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی، لەلایەن دادگەی تایبەت بە کەسایەتییە ئایینییەکانی شاری هەمەدانەوە سزای حەوت مانگ و نیو زیندانیکردن، 74 قامچی و وەرگرتنەوەی مۆڵەتی مامۆستایەتیی بەسەردا سەپێندراوە.
 
هاوکات دادگەی تایبەت بە کەسایەتییە ئایینییەکانی شاری هەمەدان سزای حەوت مانگ زیندانیکردن و 72 قامچیی بەسەر مامۆستا سابر خودامورادی، گوتارخوێنی شارۆچکەی قەوخی شاری سەقزدا سەپاندووە.
 
لە چەند مانگی رابردوودا گوشارەکانی سەر مامۆستایانی ئایینیی سوننە مەزهەبی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر زیادی کردووە، هۆکاری ئەمەش بۆ پشتیوانیی ئەوان بۆ ناڕەزایەتییەکانی کۆتایی ساڵی رابردوو دەگەڕێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی قەرەتەپە

جارێکی دیکە دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی قەرەتەپە کرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی قەزای قەرەتەپە دەکاتەوە و مانگێکی بۆ دیاریکردووە. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکەش دەڵێت، "مەرج نییە پۆستەکە تەنیا بۆ خەڵکی قەرەتەپە بێت."