ئەفریقییەک لە هەولێر ئیجازەی مەلایەتی وەردەگرێت

08-05-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-

هەولێر دیجیتاڵ

بۆ یەکەمجار فەقێیەکی ئەفریقی، ئیجازەی مەلایەتی لە هەولێر وەرگرت. مامۆستایەکی دەڵێت: "عەرەبییەکی روون دەزانێت و بە عەرەبی لای ئێمە خوێندوویەتی."
 
رۆژی چوارشەممە، 08-05-2024، مامۆستا حوسێن هەمزە، مامۆستا لە مەدرەسەی تووڕەق لە شاری هەولێر بە رووداوی گوت: "ئادەم محەممەد کەیتا، خەڵکی کۆتدیڤاری کیشوەری ئەفریقایە. کوردییەکەی باش نییە، بەڵام بە عەرەبییەکی رەوان قسە دەکات."
 
ئادەم فەقێ بووە لە حوجرەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە تەکیەی شێخ عەبدولکەریمی دارەخورمایی. مامۆستا حوسێن، کە یەکێک بووە لە مامۆستاکانی ئادەم، گوتی: "لەنێو مزگەوتی نەسرەدین نۆغەرانی بەدەستی خۆم ئیجازەی (إجازة علماء السادة الحيدرية) مەلایەتیم داوەتێ."
 
ئادەم کەیتا دوای تەواوکردنی قۆناخی 12ـی ئامادەیی لە وڵاتەکەی خۆی، روو لە عێراق دەکات بۆ خوێندنی مەلایەتی. ئەو پێنج ساڵ فەقێ بووە لە حوجرەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان. 
 
ئادەم کەیتا بە رووداوی گوت: "کاتێک زانیم کۆمەڵێک شێخ هەن لە عێراق و بەغدا وانەی ئیسلامی دەڵێنەوە. راستەوخۆ لە وڵاتەکەی خۆمەوە هاتمە عێراق؛ دوو ساڵ و نیو وانەم لە شاری بەغدا و دەروبەری خوێند."
 
ئادەم کەیتا روونیکردەوە: "لای شێخەکەم قورئان و ئەحکامەکانم خوێندووە. لە شێخەکەمم بیست، ئەو کەسەی کە زانستخواز بێت، پێویستە لای شێخەکانی مەزهەبی عەبدولقادری گەیلانی بخوێنێت. منیش پەیوەندیم بە مەلایەکی خەڵکی دەربەندیخانەوە کرد و هاتم لە تووڕەقی شاری هەولێر، لە مەدرەسە و حوجرەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی دەستم بە خوێندنی وانە ئیسلامییەکان کرد."
 
ئادەم محەممەد کەیتا؛ تەمەنی 29 ساڵە و ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە. دوو ساڵ و نیو لە بەغدا، بەبێ دابڕان بابەتی ئیسلامی خوێندووە. هەمان ماوەیشی لە هەولێر خوێندووە و ئیجازەی مەلایەتی بەدەستهێناوە. ئادەم کەیتا دەشڵێت: "ئەمشەو بەیەکجاری دەگەڕێمەوە وڵاتەکەم."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن