رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگرت.
رۆژی چوارشەممە 8ی ئایاری 2024 جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت، "دوای بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵی، دوێنێ سێشەممە 7ی ئایاری 2024 ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دا سەرجەم رێکارە تەکنیکی و داراییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگرێت، تاوەکو ئەو سکاڵایە یەکلا دەبێتەوە کە لە دادگەی باڵای فیدراڵی تۆمار کراوە."
گوتەبێژی کۆمیسیۆن جەختی لەوە کردەوە، بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بە راگرتنی رێکارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دەکرێت لە دەستەی دادوەری تانەی لێبدرێت."
سەبارەت بە وادەی یەکلاکردنەوەی سکاڵاکە و دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی کۆمیسیۆن، جومانە غەلای گوتی، "تائێستا دیار نییە."

رۆژی سێشەممە 7ی ئایاری 2024 دادگەی باڵای فیدراڵی داوای راگرتنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەمی مادەی 2ی سیستمی دووی تۆمارکردنی بەربژێران و پەسندکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 7ی ساڵی 2024ی دا، ئەمەش دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو داوایەی لە سکاڵایەکدا کردبوو.
دادگەی فیدراڵی لە نێوەڕۆکی بڕیارەکەیدا داوا لە کۆمیسیۆن دەکات تاوەکو یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جێبەجێکردنی ئەو بڕگەیە رابگرێت.
بڕگەی دووەمی مادەی دووی سیستمی دووی تۆمارکردنی بەربژێران و پەسندکردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە 7ـی ساڵی 2024 تایبەتە بە دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان (100 کورسی) بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن کە پارێزگاکانی هەولێر 34 کورسی، سلێمانی 38 کورسی، دهۆک 25 کورسی، هەڵەبجە 3 کورسییان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بۆ تەرخانکرابوو.
دادگەکە باسی کورسیی پێکهاتەکانی کۆتای نەکردووە (11 کورسی بوو)، کە بەپێی بڕیارێکی پێشتری دادگەکە لابرابوو و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سکاڵاکەی دوێنێیدا داوایکردبوو بگەڕێندرێنەوە.
سکاڵاکە لە دژی دابەشکردنی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان، کورسیی پێکهاتەکانی تورکمان و کریستیان، تۆمارکراوە. داوا دەکات دادگەکە ئەو دابەشکارییەی کۆمیسیۆن کردوویەتی بە نادەستووری بزانێت و رێکارەکانی کۆمیسیۆن تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگیرێن.

دوێنێ یەکشەممە، 6ـی ئایاری 2024، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە رێگەی بریکارەکەیەوە پارێزەر "ئەیاد کاکەیی"، سکاڵایەکی لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمارکرد، کە پەیوەندیی بە دوو خاڵەوە هەیە، یەکێکیان رێکارەکانی دابەشکردنی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە و ئەوەی دیکەشیان نەهێشتنی کورسیی پێکهاتەکانە.
رۆژی 22ى شوباتی 2024 دادگەى باڵاى فیدراڵى 11 کورسی کۆتای پێکهاتەکانى لە پەرلەمانى کوردستان هەڵوەشاندەوە کە پێنج کورسی بۆ کریستیان و پێنج کورسیی بۆ کۆتای تورکمان و یەک کورسیش بۆ کۆتای ئەرمەن بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ