لە رووها هێرش کرایە سەر بارەگای دەم پارتی

08-05-2024
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 08-05-2024 لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە هێرش کرایە سەر بارەگای دەم پارتی لە شارۆچکەی بێرەجووکی سەر بە شاری رووهای باکووری کوردستان.
 
عومەر ئۆجەلانی، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە شاری رووها، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) سەبارەت بە هێرشی سەر بارەگای پارتەکەی رایگەیاند، "کاژێر 03:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە چەک هێرش کراوەتە سەر بارەگای دەم پارتی. با هێرشکارەکان ئەوە باش بزانن خەڵکی بێرەجووک لە هیچ چەتەیەک ناترسێت و ئەوان لە هەموو دۆخێکدا پشتی پارتەکەی خۆیان دەگرن."
 
دوای هێرشەکە پۆلیسی رووها دەستی بە لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی رووداوەکە و دۆزینەوەی بکەرانی کردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێک سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بڵاونەکراوەتەوە.
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا کە لە 31-03-2024 بەڕێوەچوو، دەم پارتی توانی سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی بێرەجووک بباتەوە؛ بەڵام دوای مانگێک لە هەڵبژاردن محەممەد بەگیتی، بەربژێرە سەرکەوتووەکەی دەم پارتی لە بێرەجووک، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە دەم پارتی راگەیاند. لەگەڵ ئەویش چوار ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانیی ناوچەکە دەستیان لە کاری پارتایەتی لەناو دەم پارتی کشاندەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.