رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری قەزای خەلیلیەی سەر بە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، شەڕ لەنێوان دوو خێزان روویدا و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران.
شەڕەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 8ـی ئایاری 2026 لە گوندی کۆناچ روویدا. دوو خێزانەکە خزمی یەکدین و پێشتر لەسەر زەویوزار کێشەیان هەبوو.
ئەندامانی هەردوو خێزانەکە دوای دەمەقاڵێ، کێشەکەیان بۆ شەڕە بۆکس پەرەی سەند و و دواتر بووە شەڕەتەقە.
تیمە تەندروستییەکان دوای پشکنین رایانگەیاند، سێ کەس بەناوەکانی مستەفا قەدە، عوسمان قەدە و وەیسی یەشیلتەپە کوژراون.
تیمەکانی جەندرمە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی دوای رووداوەکە لە شوێنەکە هەڵاتوون.
بەگوێرەی ئاماری نافەرمی، پار 3 هەزار و 773 شەڕ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە و لەو شەڕانەدا 2 هەزار و 318 کەس کوژراون و 3 هەزار و 820 کەسیش بریندار بوون؛ 763 لەو شەڕانە لە باکووری کوردستان بوون و 483 کەس کوژراون و هەزار و 63 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ