رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کورستان جەخت لەوە دەکاتەوە مافەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراقدا رەچاوبکرێن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8ـی حوزەیرانی 2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئەلينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق كرد و بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونهوهکەیاندا پرسى بودجه‌ى گشتيى عێراق تاوتوێ كرا و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان "جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگيى تێپه‌ڕاندنى كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانى عێراق و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ره‌چاو بكات و ببێته مايه‌ى بووژانه‌وه‌ى كار و ئابوورى و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان."
له بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیاندا، بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا بيروڕايان لەباره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له هه‌رێمى كوردستان گۆڕييهوه و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن خرانه ڕوو.
لەو بارەیەوە، بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو رێكارێكى پێويست ده‌گيرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له كاتێكى گونجاو‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسولى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، "په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، رۆڵ و كاريگه‌ريى لايه‌نه سياسييه‌كان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراقدا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس."
پێشتر، رۆمانۆوسکی لەگەڵ هەریەکە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەیرانی هەرێمی کورستان کۆبووەوە و رایگەیاند، ئەمریکا پاڵپشتی لە هاوئاهەنگیی نێوان پارتی و یەكێتی دەکات لەسەر ئەو کێشانەی رووبەڕووی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ