چاوەڕێ دەکرێ بەرهەمی گەنمی جووتیارانی لوڕستان 50٪ کەم بکات

08-06-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵەی پارێزگای لوڕستان دەڵێت: "پێشبینی دەکرێت بە هۆی کەمیی بارانبارینەوە بەرهەمی گەنم 50٪ کەم بکات".
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی حوزەیرانی 2025، سەعید دارابی، بەڕێوەبەری گشتیی دانەوێڵەی پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "لە سەرەتای وەرزی دروێنەی ئەم ساڵەوە 13 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی پارێزگاکە وەرگیراوە و وەرگرتنی گەنمیش بەردەوامە." 
 
سەعید دارابی گوتی:" بە هۆی کەمی بارانبارینەوە لە وەرزی باریندا پێشبینی دەکرێت بەرهەمی گەنم لە پارێزگاکە نزیکەی 270 هەزار تۆن بێت، واتە بەراورد بە پار نزیکەی 50٪ کەم دەکات." 
 
ئەم ساڵ لەسەر رووبەری 264 هەزار هێکتار زەویی کشتوکاڵیی لوڕستان گەنم چێندراوە کە 44 هەزار هێکتاری بەراو و 220 هەزار هێکتاری دێم بووە.
 
پار بەرهەمی گەنم لە پارێزگای لوڕستان زیاتر لە 540 هەزار تۆن بوو.
 
حکومەتی ئێران بریاری داوە، ئەم ساڵ هەر کیلۆیەک گەنم بە 20 هەزار و 500 تمەن (نزیکەی 25 سەنت) لە جووتیاران بکڕێت. پار، حکومەت هەر کیلۆیەک گەنمی بە 17 هەزار و 500 تمەن (ئەو کات دەیکردە 24.5 سەنت و ئێستا دەکاتە 21 سەنت) لە جووتیاران کڕی.
 
بە گوێرەی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران، ساڵی 2024 بەرهەمهێنانی گەنم لەو وڵاتە گەیشتە نزیکەی 15 ملیۆن تۆن و حکومەت زیاتر لە 12.5 ملیۆن تۆن گەنمی لە جووتیاران کڕی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە